وەزارەتی رۆشنبیری: دەستێكی گێرەشێوێن كتێبخانەی پیرەمەگرونیان سوتاندووە

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان هەرێم رایگەیاند، پشتیوانی هەموو داوایەكی مەدەنییانەی چین و توێژەكانن، دەشڵێت، ” دەستێكی گێرەشێوێن كتێبخانەی پیرەمەگرونیان سوتاند”.

لە راگەیەنراوەكەی وەزارەتی رۆشنبیریدا هاتووە، ڕۆژی چوارشەممە 2012/11/24 لەئەنجامی ناڕەزایەتی قوتابیان و خوێندكارانی زانكۆ لەسنووری پارێزگای سلێمانی، بەداخەوە دەستێكی گێرەشێوێن لە ناحیەی پیرەمەگرون هەڵیانكوتاوەتە سەر چەند فەرمانگەیەك، لەناویاندا كتێبخانەی گشتی پیرەمەگرون، ئاگریان تێبەرداوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەوان لەوەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان پشتیوانی هەموو داوایەكی مەدەنییانەی چین و توێژەكانن، بەڵام بەتوندی سەركۆنەی هەموو كارێكی تێكدەرانە دەكەن، بەتایبەتی سوكایەتیكردن بەئاڵای پیرۆزی كوردستان و ڕەمزو سیمبولە نەتەوەییەكان.

ئەوەشهاتووە، پەلاماردانی كتێبخانە، كارێكی دوور لەڕەوشتی شارستانییە، ناكرێت بۆ بەدەستهێنانی خواست و داواكاری توێژێك، فەرمانگەو دامەزراو و ئاڵا بكەونە بەر هێرش و سوتاندن و وێرانكاریی.

لە خۆپیشاندانی ئەمڕۆی هاوڵاتیانی ناحیەی پیرەمەگروندا، بەشێك لە خۆپیشاندەران هێرشیانكردە سەر هەردوو بینای كتێبخانە و بینای هاتوچۆی ناحیەكەو سوتاندیانن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا