پاپا ئاڵای عێراقی ماچكرد “+وێنە”

پۆڵەتیك پرێس:
لەمیانی سەردانی بۆ ناوچەكانی پارێزگای زیقار، پاپا فرانسس پاپای ڤاتیكان، ئاڵای عێراقی ماچكرد، كە ئەوەش بە رووداوێكی گرنگ وەسف دەكرێت.

پاپا رۆژی شەممە بەسەردانێك چووە، شاری ناسرییە لەپارێزگای زیقارو لەوێ‌ سەردانی پەرستگای ئوری كرد، كە شوێنی لەدایكبوونی پێغمبەر ئیبراهیمە.

پاپا لەو سەردانەكەی بۆ زیقار، وتارێكی پێشكەشكردو لەوێنەیەكدا دەردەكەوێت، كە ئاڵای عێراق بەدەستییەوەیەتی ماچی دەكات.

في لقطة نادرة.. البابا يقبل العلم العراقي (صورة)

دوو رۆژە پاپای ڤاتیكان بەسەردانێك لەوڵاتی عێراقەو بڕیارە هەر لەسەردانەكەی بچێتە شاری هەولێرو موسڵیش.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا