بەریتانیا موشەكی نوێ‌ رادەستی ئۆكرانیا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی بەرگری بەریتانیا رایگەیاند، بەردەوام دەبن لە هاوكاری كردنی ئۆكرانیا و لەو چوارچێوەیەشدا وەك پاڵپشتییەك بۆ هێزەكانی ئۆكرانیا لەپێناو پارێزگاریكردن لە وڵاتەكەیان، لە پاكێجێكی نوێدا موشەكی پەرەپێدراوی برێمستن-2یان رەوانەی كیێڤ كردوە.

رۆژی یەك شەممە، 27_11_2022 وەزارەتی بەرگری بەریتانیا لە تویتێكدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا بڵاویكردەوە، وەك بەشێك لە دوپاتكردنەوەی پاڵپشتییەكان بۆ ئۆكرانیا بڕیارمانداوە هاوكاریی سەربازی نوێ لە جۆری قورس لەلایەن تیمێكی تایبەتەوە، رەوانەی كیێڤ بكەین.

باسی لەوەشكردووە، ئەم پاكێجە هاوكارییەی وڵاتەكەمان موشەكی پەرەپێدراوی برێمستن-2 لەخۆدەگرێت كە یەكێكە لە موشەكە پەرەپێدراوەكانی و لە جۆری شوێنكەوتەی ئامانجەكانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا