پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەکر بوزداغ وەزیری دادی تورکیا، لە رووها دەنگیدا و ئاشکرایکرد، لەو پارێزگایەی باکوری کوردستان دەنگدان لە کەشێکی ئارام و دیموکراسیدا بەڕێوەدەچێت.
بەکر بوزداغ وەزیری دادی تورکیا، بەربژێری ئاکپارتییە بۆ بوون بە پەرلەمانتار لە بازنەی رووهای باکووری کوردستان، دوای دەنگدانی لە ناوەندێکی دەنگدان بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند، لە رووها پرۆسەی دەنگدان لە کەشێکی ئارام و دیموکراسیدا بەڕێوەدەچێت و هیوای خواست تا کۆتای بەوشێوەیە بمێنێتەوە.
ئاماژەی بەوەکرد، گەلی تورکیا بەسەرجەم پێکهاتەکانیەوە لە ڕابردوودا جوانترین نموونەی دیموکراسییان پێشکەشکردووە و دڵنیایە ئەمڕۆش پرۆسەکە بەوشێوەیە بەڕێوەدەچێت و وتی:”هیوادارم ئەنجامی ئەم هەڵبژاردنە ببێتە مایەی خێر”.
لە هەڵبژاردنەکان و 600 کورسییەکەی پەرلەمانی تورکیا، پارێزگای رووها 14 کورسی هەیە و یەک ملیۆن و 219 هەزار و 445 کەس مافی دەنگدانیان لەو پارێزگایەی باکوری کوردستاندا هەیە.