ترەمپ: ساختەكاری كراوەو ئەوەی روویدا نادەستوورییە

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، بەڵگەی زۆر هەن كە ساختەكارییەكی بەرفراوان لە هەڵبژاردنەكاندا كراوەو ئەوەی رووشیداوە نادەستوورییە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە تویتێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەڵگەی زۆری باوەڕپێكراو هەیە، سەبارەت بە ئەنجامەكانی دەنگدان، ئەوەش سەلمێنەری ئەوەیە كە چاودێرانی كۆماری و شوێنكەوتوانی ئەوان ڕێگەیان پێنەدراوە بەشداری ژوورەكانی ژماردن بكەن.

ئاماژەی بەوەشكرد، كە سەدان هەزاركەس لە واشنتۆن پشتیوانی خۆیان بۆ دەربڕیوە و رایگەیاندووە “ئەوان بەرگەی ئەو هەڵبژاردنانە ناگرن كە بە ساختە و گەندەڵ” وەسفی كردووە.

رۆژی سێی ئەم مانگە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی لە ئەمریكا دەستیپێكرد، لە هەڵبژاردنەكەشدا جۆبایدن كاندیدی دیموكراتەكان بە جیاوازییەكی زۆر لە دۆناڵ ترەمپ كاندیدی كۆمارییەكانی بردەوە، دوای راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەكانیش ترەمپ چەندین لێدوانی جیاوازی لەبارەی ئەنجامەكە راگەیاندووە و تائێستاش ئامادە نییە بەئەنجامەكانی هەڵبژاردندا بنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا