تۆمەتباری سەرەکی هێرشکردنەسەر باوک و کوڕە عەرەبەکەی سلێمانی دەستگیرکرا

پۆڵەتیک پرێس:

ئاسایشی سلێمانی تۆمەتباری سەرەکی هێرشکردنەسەر باوک و کوڕەکەی قوتابخانەکەی سلێمانی دەستگیرکرد.

سەرچاوەیەک بە  پۆڵەتیک پرێسی راگەیاند، “ئاسایشی سلێمانی توانای سەگرمەی دەستگیرکرد، کە تۆمەتباری سەرەکی هێرشکردنەسەر باوک و کوڕەکەی قوتابخانەکەی سلێمانیە، هاوکات لەگەڵ ئەویشدا چوار تۆمەتباری دیکە دەستگیرکران”.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دوو قوتابی لە قوتابخانەیەکی عەرەبی لە شاری سلێمانی دەبێتە شەڕیان، دواتر بەڕێوەبەری قوتابخانەکە باوکی هەردوو قوتابیەکە بانگدەکات، بەڵام لەلایەن هێزێک بە جلی سەربازییەوە هێرشدەکرێتەسەر باوک و کوڕێک کە دەیانویست لە قوتابخانەکە کێشەکەیان چارەسەر بکەن.

پۆڵەتیک پرێس زانیویەتی، ئێستا دۆسیەی هێرشکردنەسەر ئەو قوتابخانەیە لەبەردەست دادوەری لێکۆڵینەوەی دادگای سلێمانیدایە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بڕیاری پێویست دەدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا