پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بڕیارە ئەمڕۆ شەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكێكی نوێ كۆببێتەوەو سێ كاندیدیش كێبڕكێ بۆ بەدەستهێنانی پۆستەكە دەكەن.
بەپێی كارنامەی كۆبوونەوەی ئەمڕۆ 13ی كانونی دووەمی 2024ی ئەنجومەنی نوێنەران پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكێكی نوێ كۆدەبێتەوە.
ئه‌مه له كاتێكدایه، ناوی چەند كاندیدێكی سووننە بۆ پۆستی سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه، له‌وانه شەعلان کەریم، کاندیدی حزبی تەقەدووم، سالم عیساوی کاندیدی هاوپەیمانی سیادە، مەحموود مەشهەدانی کاندیدی هاوپەیمانی عەزم.
بەگوێرەی زانیارییەکان، سووننەکان لەسەر هیچ کام لەو کاندیدانە کۆدەنگ نین، بۆیە پێده‌چێت بە دەنگی په‌رله‌مانتاران یەکلایی بكرێته‌وه کێ ببێتە سەرۆکی پەرلەمان.
ئه‌مه له كاتێكدایه پارتی تەقەدووم رایگه‌یاندووه، پێویستە پۆستی سەرۆکی پەرلەمان لە بەرژەوەندی پارتی تەقەدووم بێت، چونکە خاوەنی زۆرترین کورسی پێکهاتەی سووننەیە و شوێنگره‌وه‌ی حه‌لبووسی ده‌بێت كاندیدی ئه‌وان بێت.
له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مانی عێراق، یوسف سه‌بعاوی، په‌رله‌مانتاری سووننه رایگه‌یاندووه، هه‌رچه‌نده لێكتێگه‌یشتنی سیاسی له ئارادایه، به‌ڵام پێناچێت پرۆسه‌ی ده‌نگدان به سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان به‌دانیشتنێكی په‌رله‌مان به‌رێوه‌بچێت، چونكه هێزه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر ناوی كاندیده‌كان یه‌كلایی نه‌بوونه‌ته‌وه.