حكومەتی هەرێم: پێشمەرگە هاوڵاتیان و بست بە بستی خاكی هەرێم دەپارێزێت

پۆڵەتیك پرێس

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت “حكومەتی هەرێم ئەم ھێرشەی پەكەكە بە توندی شەرمەزار دەكات و چیتر خەڵك و هەرێمی كوردستان رێگە نادەن ببنە قوربانی سیاسەتی هەڵەیان”.

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەڕاگەیەندراوێكدا ڕایدەگەیەنێت “هێزی پێشمەرگەی كوردستان بەردەوامە لە پاراستنی هاوڵاتیان و بست بە بستی خاكی هەرێمی كوردستان،  بە ئەركی خۆی دەزانێت بەرگری لێبكات”.

دەقی ڕاگەیەندراوەكەی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان..

بە داخێكی زۆرەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٢٠٢١/٦/٥ و لە ئەنجامی دانانی كەمینێكی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لە دەڤەری ئامێدی، پێنج پێشمەرگە شەهید و چەندیش بریندار بوون.

حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەم ھێرشەی پەكەكە بە توندی شەرمەزار دەكات و چیتر خەڵك و هەرێمی كوردستان رێگە نادەن ببنە قوربانی سیاسەتی هەڵەیان و ببنە ھۆكاری زیانگەیاندنی گیانی و ماددی بە ھەرێمەكەمان.
لە كاتێكدا ھێرشكردنە سەر هێزی پێشمەرگە بە ھێرشكردنە سەر تەواوی خەڵكی كوردستان دەزانین، هێزی پێشمەرگەی كوردستان بەردەوامە لە پاراستنی هاووڵاتیان و بست بە بستی خاكی هەرێمی كوردستان، و بە ئەركی خۆی دەزانێت بەرگری لێبكات.

پرسەو سەرەخۆشی خۆشمان ئاراستەی خانەوادەی ئەو شەھیدانە دەكەین و خوازیارین لە یەزدانی دلۆڤان بە بەهەشتی بەرینیان شاد بكات و هیوای زوو چاكبوونەوەش بۆ بریندارەكان دەخوازین.
د.جوتیار عادل
گوتەبێژی حكومەتی ھەرێمی كوردستان
٢٠٢١/٦/٥

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا