هۆشیار زێباری: سەدرییەکان نزیکترین کەسی کوردن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، “سەدرییەکان نزیکترین کەسن کە کورد دەیەوێت لێکتێگەیشتنیان لەگەڵ بکات بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق”.

ئەمڕۆ لەمیانەی سەردانی شاندی پارتی بە سەرۆکایەتی هۆشیار زێباری بۆ بەغدای پایتەختی عێراق، لەگەڵ لیژنەی دانوستانی رەوتی سەدر بە سەرۆکایەتی حەسەن عەزاری، گفتوگۆکرا لەسەر گرنگی گۆڕینی رەوتی پڕۆسەی سیاسی و کۆتاییهێنان بە دابەشکاری لە پۆست و سامان لەنێوان فراکسیۆنە جیاجیاکان.

لایخۆیەوە حەسەن عەزاری دووپاتیکردەوە، “پێویستە حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی بەهەماهەنگی لەگەڵ فراکسیۆن و هێزە سیاسەکان پێکبهێنرێت”.

10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بەڕێوەچوو تیایدا رەوتی سەدر 73 کورسی و پارتیش 31 کورسی پەرلەمانی بەدەستهێنا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا