لاهور شێخ جەنگی: ئامانجمانە پێشمەرگە هێزێکی نیزامی مەشقپێکراوی تۆکمەی نیشتمانی بێت

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

هاوسەرۆکی یەکێتی ڕایگەیاند، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان هاندەرە بۆ یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و ڕۆڵی هەیە تێیدا. دەشڵێت، “ئامانجمانە پێشمەرگە هێزێکی نیزامی مەشقپێکراوی تۆکمەی نیشتمانی بێت.”

لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی ئەمڕۆ شەممە ٢٠ ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە کۆنگرەی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان لە شاری سلێمانی وتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند، ” پێویستە ناوی پێشمەرگە و مێژووی پێشمەرگە بخەینە سەرو هەموو شتێکەوە، کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان بەهۆی فرە ڕەنگییەکەی دەتوانێت وەک نمونەیەک بێت بۆ یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە”.

وتیشی، ” ئێمە لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان هاندەرین بۆ یەکخستنی پێشمەرگە و ڕۆڵمان هەیە تێیدا، ئامانجمانە پێشمەرگە هێزێکی نیزامی مەشقپێکراوی تۆکمەی نیشتمانی بێت”.

ئاماژەی بەوەش کرد، ” پێویستە پێشمەرگە هێزێک بێت کە نە بۆ ئێمە و نە بۆ کەسی تریش نەچێتە ناو شەڕی دۆڕاوی براکوژییەوە،پێویستە پێشمەرگە بێت بۆ بەرگریکردن لە بەها باڵاکانی کوردستان “.

لاهور شێخ جەنگی لەبارەی میکانیزمی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە دواو وتی، ” ئێمە لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان وای دەبینین کە ڕاگرتنی هاوسەنگی و باڵانس و هێز  وە یەکسانی لە فەرماندەیی و مەشق و چەک و سەرکردایەتی، دەتوانێت زەمینەی یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە بڕەخسێنێت.”

باسی لەوەش کرد، “یەکگرتنێکی لەم جۆرە بناغەی جیاکردنەوەی کاری سیاسی لە کاری چەکداری دادەنێت و گۆڕەپانێکی شایستە و یەکسان بۆ کێبڕکێی پارتە سیاسییەکان لە بەرامبەر یەکتردا دێنێتە کایەوە، تەنها لەم چوارچێوەیەدا ئەزموونی هەرێم گەشە دەکات و پێشمەرمەرگە و ناو و مێژووەکەی بە پاکی و لە بەرزیدا دەمێنێتەوە دەمێنێتەوە”.

ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی کۆنگرەی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان بەڕێوەچوو زیاتر لە ٢٠ هەزار پێشمەرگە ئەندامی کۆمەڵەکەن.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک