گەڕی دووەمی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری تورکیا بەڕێوەدەچێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ یەکشەممە28ی ئایار، گەڕی دووەمی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری تورکیا دەستیپێکرد.

ئەمڕۆ لە کاتژمێر 8:00ی بەیانییەوە، گەڕی دووەمی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری تورکیا دەستیپێکرد و تا کاتژمێر 5:00ی ئێوارە بەردەوام دەبێت.

زیاتر لە 64 ملیۆن تورک مافی دەنگدانیان هەیە لە نزیکەی 192 هەزار بنکەی دەنگدان، هەروەها دەنگەکانی دەرەوەی وڵات کە دەنگدان لە 24ی ئایار کۆتایی هات، لەگەڵ دەنگەکانی ناوخۆی وڵات لەدوای کاتژمێر 5:00 هەژماردەکرێن.

لە هەڵبژاردنەکەدا دوو کاندید کێبڕکێ دەکەن ئەوانیش، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و کەمال کلیچدارئۆغلۆ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا