لە كەركوك توركمانەكان یەكلابوونەوە و كورد و عەرەب هێشتا یەكلا نەبوونەتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لێپرسراوی بەشی هەڵبژاردنی مەڵبەندی دووی كەركوكی یەكێتی نیشتمانی دەڵێت، توركمانەكان لیستێكیان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان راگەیاند، لایەنە سیاسییە كوردییەكانیش بەردەوامن لەسەر گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕاكانییان بۆ دروستكردنی یەك لیستی هاوبەش، عەرەبەكانیش دابەش بوون بەسەر دوو بەرەدا و ئاسان نییە بۆیان هاوپەیمانی ببەستن.

عەلی قەڵایی لێپرسراوی بەشی هەڵبژاردنی مەڵبەندی دووی كەركوكی یەكێتی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: توركمانەكانی كەركوك بڕیاریاندا بەهاوپەیمانێتی بەشداری هەڵبژاردن بكەن و حەسەن تۆران كراوەتە سەرۆكی هاوپەیمانێتییەكە.

لێپرسراوی بەشی هەڵبژاردنی مەڵبەندی دووی كەركوكی یەكێتی وتی: تا ئێستا لایەنە سیاسییە كوردییەكان بەردەوامن لەسەر گفتوگۆ و گۆڕینەوەی بیروڕاكانییان بەڵام نەگەشتوونەتە بڕیاری كۆتایی لەچەند رۆژی داهاتوو جارێكی دیكە كۆبوونەوەی لایەنە كوردییەكان بۆ ئەو مەبەستە دەست پێدەكاتەوە.

ئەو بەرپرسەی یەكێتی باسی لەوەشكرد، بۆ هێز و لایەنە عەرەبییەكان ئاسان نییە هاوپەیمانێتی ببەستن چونكە دابەش بوون بەسەر دوو بەرەدا، یەكێكیان بەناوی كەجلیسی عەرەبییەوەیە كە لە راكان جبوری پارێزگاری بەوەكالەتی كەركوك و عەشیرەتی جبورییەوە نزیكن، بەرەیەكی دیكە بەناوی كۆنگرەی یەكگرتووی عەرەبییەوەیە كە لە عەشیرەتی عوبەیدییەكان پێكدێن، خەڵكی دیكەش هەیە لە دەرەوەی ئەم دوو بەرەیەوە بەنیازی خۆ كاندیدكردنن.

روونیشیكردەوە، ئەگەر هێز و لایەنە كوردییەكان بڕیاریاندا هاوپەیمانی پێك بهێنن دەبێت تەنها لایەنێك یان دوو لایەن كاندیدی هەبێت، لایەنەكانی دیكەش دواتر بە پۆستی دیكە قەرەبووبكرێنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا