ئەمریکا 60 ملیۆن دۆلار دەداتە عێراق بۆ ڕوبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، قەبارەی بەخشینەکانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە عێراق ڕاگەیاند.

ماسیۆ تۆلار باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بە بڕی زیاتر لە 60 ملیۆن دۆلار ئەمریکا هاوکاری عێراقی کردووە، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، 4 ملیۆن دۆلار تەرخانکراوە بۆ نوێکردنەوەو ئامێر دانان لە تاقیگەکاندا، هەروەها لە مانگی نیساندا، 500 هەزار ڤاکسینی کۆرۆنا لە ئەمریکاوە پێشکەش بە عێراق کراوە.

ڕوونیشی کردەوە، هەوڵی دۆزینەوەی ڕێگەیەک دەدەن، بۆ ئەوەی هاوکارییەکانیان بۆ عێراق قوڵ بکەنەوە، لە بواری تەندروستیدا.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا