چین و ئەمریكا بودجەی سەربازی زیاد دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا ڕایگەیاند، 100 ملیار دۆلار لە بودجەی ساڵی داهاتو تەرخاندەكرێت بۆ ڕوبەڕوبونەوەی هەڕەشەی چین و ئۆپەراسیۆنە دەرەكییە فریاگوزاریەكان.

لۆید ئۆستین، وەزیری بەرگری ئەمریكا ڕایگەیاند: ئەم بودجەیە كە بڕیارە لەلایەن كۆنگرێسەوە پەسەند بكرێت، پێویستە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی هەڕەشە بەردەوام و پەرەسەندووەكانی چین.

حكومەتی چین چەند ڕۆژێك لەمەوبەر ڕایگەیاند، قەبارەی خەرجییە سەربازییەكانی بە ڕێژەی 7.2% زیادیان كردوە، كە بەرزترین ئاماری حكومەتە كە لە ساڵی 2019ەوە ئاشكرا كراوە.

پەكین دوپاتیدەكاتەوە كە زیادكردنی بودجەی سەربازی نابێتە مەترسی بۆ سەر هیچ وڵاتێك، جەختیشدەكاتەوە كە ئەو بابەتە پەیوەندی بە ڕوبەڕوبونەوەی ئاستەنگە ئەمنییە ئاڵۆزەكانەوە هەیە، هەروەها بە جێبەجێكردنی پابەندییەكانی وڵاتەكە وەك وڵاتێكی گەورە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا