چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیاری یەکلاکەرەوە دەدات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

چوارچێوەی هەماهەنگی هێزە شیعە ناڕازییەکان ڕایگەیاند، لەلای دادگای فیدڕاڵی سکاڵا تۆماردەکەن لەسەر ئەو “پێشێلکاری”یانەی لە دانیشتنی یەکەمی پەرلەمانی عێراق ڕوویدا و دەستەی سەرۆکایەتی تێدا هەڵبژێردرا.

شەوی سێشەممە لە نوسینگەی همام حەمودی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵا چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەیەکی تایبەتیان ئەنجامدا لەبارەی ڕووداوەکانی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق، بەپێی سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگاداریش کۆبوونەوەکە تا بەرەبەیانی چوارشەممەی خایاندووە.

لەدوای کۆبوونەوەکە چوارچێوەی هەماهەنگی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە تیایدا ئاماژەی بەوەکرد، “چوارچێوەی هەماهەنگی خوێندنەوە بۆ بەرئەنجامەکانی دانیشتنەکەی رۆژی یەکشەممەی پەرلەمان و پێشێلکارییە یاسایی و دەستوورییەکانی دەکات، بۆ ئەمەش سکاڵا لەلای دادگای فیدڕاڵی تۆماردەکات”.

رۆژی یەکشەممە لە دانیشتنی یەکەمی پەرلەماندا، محەمەد حەلبوسی و حاکم زاملی و شاخەوان عەبدوڵـڵا وەک سەرۆک و جێگری یەکەمی سەرۆک و جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردران.

ناکۆکییەکان لەسەر پێکهێنانی کوتلەی زۆرینەی پەرلەمان بەردەوامی هەیە و ڕەوتی سەدر کە لە هەڵبژاردنەکەی مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوودا توانی 73 کورسی بەدەستبهێنێت، دەیەوێت حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی پێکبهێنێت، بەڵام تەواوی هێزە شیعەکانی دیکە ئەم پلانەی سەدر ڕەتدەکەنەوە و کار بۆ ئەوە دەکەن حکومەتی تەوافوقی پێکبهێنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا