ئەمڕۆ دادگای فیدڕاڵی لەسەر سکاڵایەکی یەکێتی کۆدەبێتەوە

پۆڵەتیكپرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەگوێرەی خشتەی دانیشتنەکانی ئەمڕۆ، بڕیارە دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق لەسەر سکاڵایەکی یەکێتی لەبارەی یاسای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیکوردستان وکورسی کۆتاکانکۆببێتەوە و ئەگەر سکاڵاکە پەسندبکرێت، کورسی کۆتاکان لە هەرێم هەڵدەوەشێتەوە و ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمان لە 111 کورسییەوە دەبێت بە 105 کورسی.

بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە 5ـی تشرینی دووەمی 2023، دادگای باڵای فیدڕاڵی وردبینی بۆ ماددەکانی 1,9,15,22 و 36ی یاسای ژمارە (1)ـی ساڵی1991ـی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەسەر سکاڵای هەریەکە کە زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و ئامانج نەجیب، سەرۆكی فراكسیۆنی رافیدەین لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، کۆببێتەوە.

پێشتر دادگای فیدڕاڵی لە رێککەوتی 15-10-2023 دانیشتنەکەی دواخستبوو بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە 5-11-2023.

لەئەگەری پەسندکردنی سکاڵاکەی یەکێتی، هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە بۆسەر یاسای هەڵبژاردنی ساڵی 1992 کە تێیدا 100 کورسی پەرلەمانی و 5 کورسی کۆتایی بۆ کەمینەی کریستیانەکان بوون  کورسی کۆتاکان کە بۆ پێکهاتەی تورکمان و کەمینەکانی وەک (تورکمان، ئاشووری، عەرەب) لە هەرێمیکوردستان نامێنێت و دەبێت بە لیستی تایبەت بەخۆیان وەک هەر پێکهاتە و هێزێکی سیاسیی دیکەی هەرێم، بەژداری لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستانبکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا