دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراق: 2.5 ملیار دۆلارەکە لەڕێگەی فڕۆکەخانەی بەغداوە نەبراوەتە دەرەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنی عێراق هەموو ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە کە باس لەوە دەکەن، 2.5 ملیار دۆلارەکە لەڕێگەی فڕۆکەخانەی بەغداوە براوەتە دەرەوەی عێراق.

ماوەی چەند ڕۆژێکە لە بەشێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆی ئەوە بڵاودەکرێتەوە، 2.5 ملیار دۆلارەکە لەڕێی ئۆتۆمبێلێکەوە ڕەوانەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کراوە و لەوێشەوە براوەتە دەرەوەی عێراق.

لە ڕوونکردنەوەکەدا دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنی عێراق باس لەوە دەکات، “ئەو پارەیەی دزراوە بەدرێژایی ساڵێک دزراوە نەک شەو و ڕۆژێک، چۆن دەکرێت ئەو پارە زۆرە بەبێ پشکنین و چاودێری هێزە ئەمنییەکانی فڕۆکەخانە ببرێتە دەرەوە”.

ڕۆژی 15ی ئەم مانگە ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، کاتێک بەوەکالەت وەزیری دارایی بووە، لێکۆڵینەوەی لە دزینی 2.5 ملیار دۆلاری پارەی باج کردووە لە بانکی ڕافیدەین.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا