دادگای باڵای فیدراڵی سكاڵایەكی لەبەژەوەندی هەرێم یەكلاكردەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق سكاڵایەكی رەتكردەوە كە لە دژی قەوارەی هەرێمی كوردستان لەلایەن پەرلەمانتارێكی سەربەخۆ تۆماركرابوو، بە پاساوی ئەوەی قەوارەی هەرێم قەوارەیەكی “نادەستووری”یە، هۆكاری رەتكردنەوەی سكاڵاكەش لەلایەن دادگاكەوە ئەوە بووە كە مەرجی بەرژەوەندی لە پێشكەشكردنی سكاڵاكەدا نەبووە.

ئەمڕۆ شیروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی رایگەیاند: دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق سكاڵایەكی لە دژی قەوارەی هەرێمی كوردستان رەتكردووەتەوە كە لەلایەن پەرلەمانتارێكی عێراقەوە پێشكەشكرابوو بە پاساوی ئەوەی مەرجی بەرژەوەندی لە پێشكەشكردنی ئەو سكاڵایەدا نەبووە.

سكاڵاكە لەلایەن عەلی شەداد، ئەندامی سەربەخۆی پەرلەمانی عێراق تۆماركرابوو. رۆژی چوارشەممە 3_8_2022 دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لەبارەی سكاڵاكە كۆبووەوە و سكاڵاكەی رەتكردەوە.

لە سكاڵاكەدا ناوی سكاڵالێكراوان هاتبوو، كە بریتیبوون لە: بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق، محەممەد حەلبووسی، سەرۆكی پەرلەمان، مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، عەبدولجەبار عەزیز، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری هەرێمی كوردستان، جەلیل عەدنان، سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق.

پاساوی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بۆ رەتكردنەوەی سكاڵاكە، پەیوەندیدارە بە نەبوونی مەرجی بەرژەوەندی لە پێشكەشكردنی ئەو سكاڵایەدا بەو پێیەی سكاڵاكار سوودمەند نییە لە پێشكەشكردنی سكاڵاكە و بەرژەوەندیی تێدا نەبووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا