لە ناوچەی سەوز زەنگی ئاگاداركردنەوە لێدرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمشەو باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە ناوچەی سەوزی شاری بەغدا زەنگی ئاگاداركردنەوەی لێدا، ئەمەش دوای ئەوەی تێبینی فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی نەناسراوی كرد، كە بە ئاسمانی ناوچەكەدا لە ناوەڕاستی شاری بەغدا دەخولایەوە.

میدیا عێراقییەكان لەسەر زاری سەرچاوەیەك گواستییانەوە، سیستەمی زەنگی ئاگاداركردنەوە لەلایەن باڵیۆزخانەی ئەمەریكا بەكارخرا، بەهۆی بوونی فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی نەناسراو لە ئاسمانی ناوچەی سەوز.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش داوە، دوای لێدانی زەنگەكە، فڕۆكەكە بەرەو شوێنێكی نادیار پاشەكشەیكرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا