ئێران وەڵامی ئەمریكا دەداتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی پاڵپشتیی سەرۆكی ئەمریكا بۆ خۆپێشاندانەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران دەداتەوە و بە دەستوەردان لە كاروباری ناوخۆی ئێران تۆمەتباری دەكات.

رۆژی یەكشەممە، ناسر كەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكای بە دەستوەردان لە خۆپیشاندانەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران تۆمەتباركرد و وتی: ئێران زۆر لەوە بەهێزترە كە خواستی خۆی بداتە دەستی ئەم دەستوەردانە كە لە لایەن سیاسەتمەدارێكەوە دەكرێت كە ماندوو بووە لە شكستهێنانەكانی چەند ساڵەی.

رۆژی هەینی، 14 ی تشرینی یەكەم جۆ بایدن لە وتارێكدا پاڵپشتیی ئەمریكای بۆ خۆپیشاندانەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران دەربڕی و وتی: ئێمە لەپاڵ دانیشتووان و ژنە ئازاكانی ئێران دەبین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا