سوپای ئێران هەڕەشە دەكات

پۆڵەتیك پرێس:
سوپای ئێران رایگەیاند، دوژمن لە تواناكانی بەرگری ئێران دەترسێت‌و هەڕەشەی ئەوەشی كرد، هەر هێرشێك بكرێتە سەریان وەڵامیان دەبێت.

سوپای ئێران راشیگەیاند، بەرگریكردن لە ئاسایش و یەكبوونی خاكی وڵات ئەركێكە بۆ هەموو لایەك، چونكە خەڵكی گۆڕەپانەكە لەماوەی 8 ساڵی بەرگری پیرۆزدا بوون.

ئەو هەڵوێستەی سوپای ئێران لەكاتێكدایە، بڕیارە بەم نزیكانە سوپاكە مانۆڕێكی گەورەی سەربازی لەئاوەكانی كەنداو ئەنجامبدات.

سوپای ئێران جەختیشیكردووەتەوە، كە ئەو مانۆڕەیان بۆ ئەوەیە، هێزە چەكدارەكان ئاسایشی وڵات مسۆگەر بكەن و زیاتر شارەزایی پەیدا بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا