تایبەتمەندییە نوێکەی ئایفۆن ئاشکرا کرا

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ئەپڵ نوێترین تایبەتمەندێتی بۆ ئایفۆن زیادکرد لەڕێیەوە هەر هەوڵێک ئاشکرا دەکات کە بۆ تۆمارکردنی پەیوەندی و ڤیدیۆکانی ناو مۆبایلەکە بدرێت بەبێ ئەوەی بەکارهێنەر بزانێت.

ئەمڕۆ هەینی، میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردەوە، کۆمپانیای ئەپڵ ئاگادارکردنەوەیەکی لەسەر شاشەی مۆبایلی ئایفۆن زیادکردووە، ئەو هەوڵانە ئاشکرا دەکات کە بۆ تۆمارکردنی دەنگ و ڤیدیۆ لەرێی مایکرۆفۆن و کامێراوە دەدرێن.

ئەوەش هاتووە، لەڕێی خاڵێکی زەردەوە کە لەسەرەوەی شاشەی ئایفۆنەکە دەردەکەوێت، بەکارهێنەر لە هەر هەوڵێکی سیخوڕی ئاگادار دەکرێتەوە.

هاوکات، کاتێک خاڵێکی پرتەقاڵی لە سوچی سەرەوەی لای راستی مۆبایلەکە دەردەکەوێت، مانای ئەوەیە کەسێک هەڵدەستێت بە چالاککردنی مایکرۆفۆن یان کامێرا، لەو کاتەدا گەر بەخێرایی بچیتە “Control Center”ی مۆبایلەکەت زانیاریت لەبارەی ئەو کەسە دەستدەکەوێت کە ئەو کارە دەکات.

بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەی “The Sun”ی بەریتانی، ئەم تایبەتمەندێتییە لەسەر سیستمی “IOS 14” بەردەست دەبێت، لای خۆیەوە کۆمپانیای ئەپڵ لەبارەی ئەم تایبەتمەندێتییە نوێیەوە دەڵێت: تایبەتمەندیی کەسی یەکێکە لە مافە سەرەکییەکانی مرۆڤ و کرۆکی ئەو کارانەیە کە دەیکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا