وەزارەتی شەهیدان: هەوڵدەدەین بۆ بەجینۆسایدناساندنی تاوانی ئەنفال لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ 34 ساڵ بەسەر ئەنفالی دەڤەری بادینان تێدەپەڕێت، وەزارەتی كاروباری شەهیدانیش دەڵێت، لە هەوڵەكانیان بەردەوام دەبن بۆ بەجینۆساید ناساندنی تاوانی ئەنفال لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.

وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێم رایگەیاند، 34 ساڵ لەمەوبەر رژێمی بەعس قۆناغی 7 و8 ی پرۆسەی ئەنفالی لە دەڤەری بادینان ئەنجامدا و تا رۆژی 6ی ئەیلولی 1988 بەردەوامبوو، لەو پرۆسەیەدا بە سەدان ژن و منداڵ و خەڵكی دەڤەری بادینان ئەنفالكران و بۆ ناوچەكانی باشوری عێراق راگوێزران و بەدەیان هەزار هاووڵاتی بێسەروشوێنكران.

هاوكات ئاماژەی بەوەشكردووە، رژێمی بەعس لە پرۆسەی ئەنفالی سنوری بادینان چەكی كیمایی دژ بە هاووڵاتیان بەكارهێنا.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەنراوەكەدا هاتووە، دادگای باڵای تاوانەكانی عێراق، دوای 60 دانیشتنی دادگا و لە چوارچێوەی رێككەوتننامەی نێودەوڵەتی، دانی بەوەدانا كە پرۆسەی ئەنفال جینۆسایدی گەلی كورد بووە.

لە كۆتایی راگەیەنراوەكەشدا وەزارەتی شەهیدان جەخت لەوەدەكاتەوە، لە هەوڵەكانیان بەردەوام دەبن بۆ بەجینۆساید ناساندنی تاوانی ئەنفال لە ئاستی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا