پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 7ی کانونی یەکەم، ئاسمان نیمچەهەور لە ناوچە شاخاوییەکان هەوری تەواو دەبێت، لە سنوری پارێزگای دهۆک ئەگەری نمە بارانی کەم هەیە لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ.
سبەی هەینی6ی کانونی یەکەم، بەگشتی ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ بە یەک بۆ دوو پلە بەرز دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 21پلەى سیلیزى
سلێمانی :21 پلەى سیلیزى
دهۆک : 18پلەى سیلیزى
کەرکوک : 22پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 20پلەى سیلیزى
زاخۆ : 18پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 13پلەى سیلیزى
سۆران : 18پلەى سیلیزى
گەرمیان : 24پلەى سیلیزى