گروپە تیرۆریستیەکانی سوریا چەکی ژەهراوی بەکاردەهێنن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ناوەندی ئاشتبوونەوەی ڕوسی ڕایگەیاند، ئەندامانی گروپی تیرۆریستی ” دەستەی ڕزگاری شام” پلان دادەڕێژن بۆ ئەوەی چەکی ژەهراوی لە پارێزگای ئیدلیب بەکاربهێنن.

ناوەندەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، ” زانیارییان بەدەست گەیشتووە کە ئەو گروپە تیرۆریستیە ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی بە چەکی ژەهراوی هەڕەشە لە پارێزگای ئیدلیب بکات”

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئەو ناوەندە ئەو گروپە تیرۆریستیە دەیانەوێت هاوەنەکان بەو مادە ژەهراوییە دابپۆشن.

هەر بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە، ئەو ناوەندە ڕوسییە ٣٥ پێشێلکاری لەلایەن بەرەی نوسڕەوە لە پارێزگای ئیدلیب تۆمارکردووە .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا