کازمی لەلایەن پوتنەوە بانگهێشتی روسیا دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڤلادمیر پوتن، سەرۆکی روسیا داوا لە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات سەردانی مۆسکۆ بکات.

لە بەیاننامەیەکدا کە نوسینگەی کازمی بڵاویکردووەتەوە هاتووە، “ئەمڕۆ سێشەممە کازمی پێشوازی لە میخائیل بۆگدانۆڤ، نێردەی روسیا تایبەت بە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی ئەفریقا کرد و بەیەکەوە گفتوگۆیان لەسەر پەیوەندییە سەربازی و ئەمنییەکانی نێوان روسیا و عێراق کرد”.

ئەوەش هاتووە، “بۆگدانۆڤ لەسەر داوای ڤلادمیر پوتن کازمی بانگهێشت کردووە بۆ مۆسکۆ”.

لایخۆیەوە کازمی خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەم بانگهێشتە دەربڕی و جەختی لەوەکردەوە بەزووترین کات سەردانی روسیا دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا