ئەنجامی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە گرفتەداراییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە راگەیەندرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە‌كۆبوونە‌وە‌ی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمدا ‌جە‌ختكرایە‌وە‌ كە‌ ئەركی لە پێشینەی حكومەتە چارەسەری گرفتی مووچە و بژێوی هاوڵاتیان بكات و حكومەت بەیەك چاو سەیری هەموو ناوچەكان دەكات و ئەرك وبەرپرسیارێتی كابینەكەشە چارەسەری كێشەی كورتهێنانی پارەی پێویست بۆ مووچە بكات لە هەر پارێزگا وناوچەیەكی هەرێم بێت.

ئەمڕۆ سێ شەممە مەسرور بارزانی، سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە پرسی داهات و خەرجییەكان و كورتهێنانی مووچە و گرفتە داراییەكانی سنوری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕینی كرد .

لە كۆبوونەوەكەدا كە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران ئامادەی بوو، ئاماژە بەوەدرا كە ئامانجی ئەم كۆبوونەوەیە؛ دۆزینەوەی میكانیزمێكی گونجاو بۆ چارەسەر كردنی ئەو گرفتە داراییەی لەماوەی ڕابردوو لە سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین درووستبووە تایبەت بە كورتهێنانی پارەی پێویست بۆ مووچە.

لە‌ كۆبوونە‌وە‌كە‌دا ‌جە‌ختكرایە‌وە‌ كە‌؛ ئەركی لە پێشینەی حكومەتە چارەسەری ئەو گرفتە بكات كە پەیوەندیدارە بە مووچە و بژێوی هاوڵاتیان و حكومەت بەیەك چاو سەیری هەموو ناوچەكان دەكات و ئەرك وبەرپرسیارێتی كابینەكەشە چارەسەری كێشەی كورتهێنانی پارەی پێویست بۆ مووچە بكات لە هەر پارێزگا وناوچەیەكی هەرێم بێت.

پاشان هۆكارەكانی كورتهێنان و كێشە داراییەكان و پێشنیارەكانی چارەسەركردن بە داتا و ژمارەی پێویست خرانەڕوو، ئامادەبووانی كۆبونەوەكە بە گیانی هەستكردن بە لێپرسراوێتی جەختیان كردەوە كە؛ حكومەتی هەرێم بە یەك چاو سەیری هەموو ناوچەكانی هەرێم دەكات و بەرپرسیارێتی سەرشانیشمانە كە شایستەی دارایی مووچە‌خۆران لە سەرتاسەری هەرێم وەك یەك دابین بكرێت و ئەمەش ئەولەویەتی كاری ئەم كابینەیەیە.

لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا بە ڕاسپاردنی وەزارەتی دارایی وئابووری بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی پارەی پێویست بۆ خەرجی مووچە لە پێش هەر خەرجیەكی دیكە، ودابینكردنی پارەی پێویست بۆ تەواو كردنی بوودجەی پێویستی ئەم مانگە و لە هەمانكاتدا لە كۆبوونەوەكە بڕیاردرا بە پێكهێنانی لیژنەیەكی هاوبەش لە كەسانی پسپۆڕ و شارەزا لە هەردوو وەزارەتی دارایی وئابووری و ناوخۆ بە هەماهەنگیی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و راپەرین وسەرجەم دامەزراوە دارایی وبانكییەكان بۆ بەدواداچوونی ڕاستیەكان سەبارەت بە داهاتە گشتیەكان وگەیشتن بە ڕاست ودروستی ئەو قسانەی لەمبارەیەوە دەكرێن.

لە كۆبوونەوەكەدا وەزیرانی ناوخۆو دارایی وئابووری و سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران و پارێزگارەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و سەرپەرشتیاری هەردوو ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین ئامادەی بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا