ژماره‌ی په‌نابه‌ر و ئاواره‌كان له‌هه‌رێم نزیكه‌ی ملیۆنێك كه‌سه‌

پۆڵه‌تیك پرێس:
ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماری ئاواره‌ و په‌نابه‌ره‌كان له‌ هه‌رێم بڵاوده‌كاته‌وه‌.

ناوه‌نده‌كه‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ئاشكرایكرد، له‌ ئێستادا كۆی گشتی ئاواره‌ و په‌نابه‌ره‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتووه‌ته‌ 997 هه‌زار و 732 كه‌س.

له‌و ژماره‌یه‌ 734 هه‌زار و 713 كه‌سیان ئاواره‌ن و 328 هه‌زار 345 كه‌سیشیان په‌نابه‌ری چوار وڵاتن.

ژماره‌ی په‌نابه‌ره‌كان به‌مشێوه‌یه‌یه‌:

سوریا: 238 هه‌زار و 345 كه‌س
توركیا: هه‌شت هه‌زار و 440 كه‌س
ئێران: 10 هه‌زار و 534 كه‌س
فه‌ڵه‌ستین: 700 كه‌س

هه‌ر به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ 29%ی ئه‌و كه‌سانه‌ له‌نێو كه‌مپه‌كان ده‌ژین كه‌ ژماره‌یان 35 كه‌مپه‌، هه‌روه‌ها 38%ـی ئاواره‌ و په‌نابه‌ره‌كان له‌ هه‌ولێر و 41%ـیان له‌ دهۆك و 21%یـان له‌ سلێمانین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا