پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆكی دەستەی دەروازە سنورییەكانی عێراق رایگەیاند، سەرۆك وەزیران لەكاتی سەردانەكەیدا بۆ هەرێمی كوردستان باسی لە داخستنی دەروازە سنورییە نافەرمییەكان كردوە، بەشێكیان داخراون و ئەوانەی دیكەش كە ماون دادەخرێن.
لیوا عومەر عەدنان وائیلی، سەرۆكی دەستەی دەروازە سنورییەكانی عێراق، رۆژی سێشەممە 28_3_2023، لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی رەسمی عێراق، رایگەیاند: محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەرنامەی حكومەتدا بڕگەیەكی گرنگی جێگیركردوە كە ئەویش داخستنی سەرجەم دەروازە سنورییە نافەرمییەكانە.
وتیشی، سودانی لە سەردانەكەی ئەم دواییەیدا بۆ هەرێمی كوردستان باسی لە داخستنی ئەو جۆرە دەروازانە كردوە.
روونیشیكردەوە، بەشێك لەو دەروازە سنورییە نافەرمیانە داخراون و فەرماندەیی هێزەكانی پاسەوانی سنور بە هەماهەنگی لەگەڵ هەرێمی كوردستان كاردەكات بۆ داخستنی سەرجەم ئەو دەروازە نافەرمیانەی دیكە كە ماون.