بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەهەموو شێوەیەك لێكترازان و دووبەرەكی رەت دەكەینەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ماڵی مام لە بەغدا پێشوازیكرد لە رەییان كلدانی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیون.

‏‎لە دیدارێكدا دوایین پەرەسەندنە سیاسییەكان و دۆخی چەند رۆژی رابردووی عێراق تاوتوێكرا و جەخت لە خێراكردنی هەنگاوەكان و چارەسەركردنی كێشەكان كرایەوە. هەردوولا هاوڕابوون كە گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن تاكە بژاردەیە بۆ زاڵبوون بەسەر ئاستەنگییەكان و دووبارەنەبوونەوەی رووداوی هاوشێوەی ئەوەی لە بەغدا و چەند پارێزگایەكی دیكە روویدا.

‏‎لەدرێژەی دیدارەكەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە درێژەدان بە سیاسەتی حەكیمانە و ئاشتیخوازانەی سەرۆك مام جەلال كردەوە و وتی، لە هەوڵەكانمان لەپێناو قووڵكردنەوەی گیانی تەبایی و برایەتی بەردەوام دەبین. بەهەموو شێوەیەك لێكترازان و دووبەرەكی رەت دەكەینەوە و بەئومێدەوە بۆ بونیادنانی داهاتوویەكی گەشتر هەنگاو دەنێین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا