‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێویستە هەموو هێزە ئەمنییەكان پارێزەری ژیانی هەموو گەلانی عێراق بن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و عەبدولعەزیز محەمەداوی، سەرۆكی ئەركانی حەشدی شەعبی لە بەغدا كۆبوونەوە.

‏‎لە كۆبوونەوەكەدا دۆخی ئەمنیی عێراق، رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەكانی داعش و هەماهەنگی نێوان هێزە چەكدارەكان لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی وڵات گفتوگۆیان لەبارەوەكرا.

‏‎لە درێژەی كۆبوونەوەكەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە گرنگی و پێویستی هەماهەنگی نێوان هێزەكان كرد و رایگەیاند، هاریكاری و كاری هاوبەشی نێوان هێزەكان فاكتەرێكی بەهێزی پاراستنی سەقامگیریی وڵاتە و پێویستە لەو پێناوەشدا هەموومان هاوكاربین.

وتیشی، پێویستە هەموو هێزە ئەمنییەكان دوور لە لایەنداری پارێزەری ژیانی هەموو گەلانی عێراق بن و بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجە باڵایەش دەبێت بە رۆحێكی نیشتمانی و بەرپرسیارانەوە كاربكەین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا