قوباد تاڵەبانی و سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری چەند پرسێكی یاسایی تاوتوێدەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق كۆبوەوە.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە میانەی دیدارەكانی لە بە‌غدا لەگەڵ فایق زێدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق كۆبووەوە و پێكەوە دۆخی دادوەری لە عێراق و هەرێمی كوردستان و پرسە یاساییەكانی نێوان هەرێم و حكومەتی فیدراڵیان تاوتوێ كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا كە خالد شوانی وەزیری دادی حكومەتی فیدراڵ ئامادەی بوو، جێگری سەرۆك وەزیران لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ، جەختی كردەوە بژاردەی گونجاوی بەردەم هەردوولا رێككەوتنێكی درێژخایەنی گشتگیرە بەپێی دەستور كە لە بەرژەوەندی هاوڵاتیانی عێراق و هەرێمی كوردستاندا بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا