لە سلێمانی كارەبای نیشتمانی كەمیكردووە

 

لەگەڵ ئەوەی وەرزی هاوین بەرەو كۆتاییە و پلەكانی گەرما بەرەو نزمبونەوە دەڕۆن، بەڵام بەپێی وتەی ژمارەیەك هاووڵاتی لە سلێمانی كارەبای نیشتمانی كەمیكردووە بەراورد بە مانگەكانی رابردوو.

سیروان محەمەد بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی كارەبای سلێمانی تایبەت بە پۆڵەتیك پرێس رایگەیاند: رەوشی كارەبا بە گوێرەی ئاستی بەرهەهێنانی بڕی ئەو كارەبایەیە كە لە كوردستاندا بەرهەم دەهێندرێت و ئەو پشكەی دیاری كراوە بۆ پارێزگای سلێمانی و لەلایەن كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانیشەوە بەسەر ٦٠٠ فیدەر دابەش دەكرێت.

راشیگەیاند، ئەوان بەرپرسن لە دابەشكردنی كارەبا بەشێوەیەكی یەكسان بەسەر سەرجەم فیدەرەكاندا.

سیروان محەمەد ئاماژەی بۆ ئەوش كرد: لە ئێستادا ١٨ بۆ ٢٠ كاتژمێر كارەبا دابیندەكەین بۆ هاوڵاتیان.

باسی لەوەشكرد پێشبینیدەكەین لە داهاتوودا بەهۆی نزمبوونەوەی پلەی گەرماو كەمبوونەوەی خواست لەسەر كارەبا بتوانین ئەو بڕە زیاتر بكەین.

سەبارەت بە بڕی كارەبای نیشتیمانی لە وەرزی زستاندا سیروان محەمەد وتی: بەرهەمهێنانی كارەبا كەمێك زیادیكردووە، بەڵام تا ئێستا روون نییە كە ئەمساڵ بتواندرێت گۆڕانكاری بكرێت لەسەر زیادكردنی كاتژمێری كارەبا لە وەرزی زستاندا بە هاوڵاتیان.

ئاماژەی بەوەشكرد پێدانی بڕی كارەبای نیشتیمانی بەندە بە دابەشكردنی سوتەمەنی و پلانی حكومەت بۆ هاوڵاتیان لەو وەرزەدا و لە ئێستادا ئێمە ناتوانین هیچ قسەیەك بكەین لەسەر زیادكردنی بڕی كارەبای نیشتیمانی بۆ وەزی زستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا