توركیا جەخت لە جێبەجێكردنی ڕێككەوتی شەنگال دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

باڵیۆزی توركیا لە میانی سەردانێكیدا بۆ پارێزگای نەینەوا رایگەیاند، “ئێمە هەر لەسەرەتاوە لەگەڵ جێبەجێكردنی رێككەوتنی شەنگالدابووین و دەبێت هەرچی زووە كاری پێبكرێت”.

فاتح یلدز سه فیری تورکیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “بۆئەوەی دانیشتوانی شەنگال بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان دەبێت كار بە رێككەوتنی شەنگال بكرێت، دوای جێبەجێكردنیشی ئێمە بۆ ئاوەدانكردنەوەی سنورەكە هاوكار و پشتیوان دەبین”.

ئاماژەی بەوەشكرد، دوای جێبەجێكردنی یاسای بودجە هیوادارن لیوایەکی پۆلیس لە هەرێم دروست بکرێت و دۆسیەی ئەمنی شەنگال بگرنە ئەستۆ و ئەو هێزانەی دیكەش بكرێنە دەرەوە.

فاتح یلدز لە بارەی هێرشە موشەكیەكەی سەر بنکەی سەربازی بەعشیقیە کە سەربازانی تورکیا لە باکوری عێراق تێدایە، باسی لەوەكرد، وەڵامی ئەو جۆرە هێرشانە لە ڕێگەی ناوەندەوە دەبێت و هێرشی لەو شێوەیە هیچ سوودێکی بۆ کەس نابێت. “وەڵامی ئێمە بۆ ئەو ئۆپەراسیۆنانە دابینکردنی پشتیوانییە بۆ عێراق و موسڵ”.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک