هێرشكرایە سەر نووسینگەی شاخەوان عەبدوڵا

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کەمێک پێش ئێستا لە فولكەی ئیخوان لە شاری کەرکوک بۆمبێكی دەستی هەڵدرایە نووسینگەی شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق.

سەرچاوە ئەمنیەكانی پارێزگای كەركوك رایانگەیاند، لە ڕێگەی بۆمبی دەستییەوە هێرشكراوەتە سەر نووسینگەی شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتوەتەوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەزگا ئەمنییەكان لە كەركوك بڵاویانكردەوە لە ئەنجامی هێرشەكەدا زیانی زۆر بەر بینای نوسینگەكە و دەوروبەرەكەی كەوتووە.

رۆژی 13ی ئەم مانگە لقی 5 ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا لەرێگەی بۆمبێكی چێنراو كرایە ئامانج، هێرشەكەش زیانی مادی لێكەتەوە.

هەر دوای ئەو روداوە رۆژی هەینی، 14-1-2022، بە بۆمب هێرشكرایە سەر بارەگای هاوپەیمانیی عەزمی سوننەكان لەناوچەی یەرموكی بەغدا.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا