هەسەدە 36 كەس بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ توركیا دەستگیر دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هێزەكانی سوریای دیموكرات ئەمڕۆ یەكشەممە ئۆپراسیۆنێكیان دژ بە “سیخوڕ و بەكرێگیراوان” و ئەوانەی‌ هاوكاری توركیان ئەنجامدا.

فەرماندەیی گشتی هەسەدە ئەو ئۆپراسیۆنەی‌ لەژێر ناوی “ئۆپراسیۆنی سوێند” لە هەشت شاری ناوچەكانی بەڕێوەبەرێتی خۆسەر ئەنجام داوە و 36 كەسی بە تۆمەتی سیخوڕی لە بەرژەوەندی توركیا دەستگیركردوە.

ئاماژە بەوەشدراوە، كە ژمارەیەكی زۆر بەڵگەی یەكلاكەرەوەیان دەستكەوتوە، كە دەیسەلمێنێت و هیچ رێگەیەك لە بەردەم ئەوانەدا نییە جگە لەوەی‌ دانبنێن بە تاوانەكانیاندا.

فەرماندەیی گشتی هەسەدە ئەوەشی خستوەتەڕو، لێكۆڵینەوە لەگەڵ ژمارەیەك لە دەستگیركراوەكان بەردەوامی هەیە.

ئەو ئۆپراسیۆنەی‌ هەسەدە هاوكاتە لەگەڵ گرژییە سەربازییەكانی توركیا لە ناوچە جیاجیاكان لە ناوچەكانی بەڕێوەبەرێتی خۆسەر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا