لەبەرامبەر پێدانی زانیاری لەبارەی سەرکردەیەکی قاعیدە، ئەمریکا ملیۆنان دۆلار پاداشت دەدات

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، پاداشتێکی چوار ملیۆن دۆلاری دەبەخشێت بە هەر کەسێک کە زانیاری لەبارەی سەرکردەیەکی ڕێکخراوی تیرۆرستی قاعیدەوە پێبدات.

هەژماری تویتەری وەزارەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەژێر دروشمی “پاداشت لەپێناو دادوەریدا” بڵاویکردووەتەوە، پاداشتێکی چوار ملیۆن دۆلاری بۆ هەر کەسێک کە زانیاری لەبارەی (ئیبراهیم ئەحمەد مەحمود قوسی) دەدات بە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

ئاماژەی بەوەش کردووە،  ئیبراهیم ئەحمەد مەحمود قوسی بە خوبەیب سودانی یاخود محەمەد سەڵاح ئەحمەدیش ناسراوە، سەرکردەیەکی دیاری ئەلقاعیدەیە لە نیمچە دوورگەی عەرەبی”.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا باسی لەوەش کردووە، ئەو سەرکردە دیارەی داعش لە سودان لەدایک بووەو لە ڤیدیۆکانی ئەلقاعیدە لە نیمچە دوورگەی عەرەبی دەردەکەوێت، بەو پۆست و وتانەشی لە ئینتەرنێت بڵاوی دەکاتەوە چەندین جار هانی شەڕکردنی دژی هێزەکانی ئەمریکا داوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا