هاتوچۆی هەولێر: پێویستە پاقلاوە و خورما پێش کاتژمێر 4:00 بکڕن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر دەڵێت، پێویستە هاوڵاتیان پێداویستییەکانی ڕۆژووشکاندن وەک “پاقلاوە، ترشیات، شەربەت و خورما” پێش کاتژمێر 4:00ی ئێوارە بکڕن.

لە ڕاگەیەندراوێکدا هاتوچۆی هەولێر چەند ڕێنماییەک دەداتە هاوڵاتیان و شۆفێران بۆ مانگی ڕەمەزان کە تێیدا هاتووە، پێویستە پێش سواربوونی ئۆتۆمبێل تەماشایەکی خۆتان بکەن و گوێ لە زمانی جەستەتان بگرن، ئەگەر هەستتان کرد بێتاقەتن یان زیاد لە ئاسایی تووڕەن یان خەوتان دێت، شوفێری نەکەن.

لە خاڵێکی دیکەدا باس لەوە دەکات، پێویستە پێداویستییەکانی رۆژووشکاندن وەکو پاقلاوە، ترشیات، شەربەت و خورما پێش کاتژمێر 4:00ی ئێوارە کڕدرابێت بۆ ئەوەی لەوکاتە بەدواوە کە بێتاقەتی لە لووتکەدایە ناچار نەبن بچنە بازاڕ بۆ شت کڕین، چونکە لە گەڕانەوەدا دۆخێکی نالەبار دێتە رێگەتان و ناچار دەبن تیژڕۆیی بکەن.

هاتووچۆی هەولێر بە شۆفێرانی بارهەڵگر و تاکسییەکانی هێڵی دەرەوەی شار دەڵێت، پێویستە دوای تەراویح بخەون ئەگەر بەنیازن دوای نوێژی بەیانی بچنە سەر کار، نەک تا پارشێو نەخەون و دوای نوێژی بەیانی بچنە سەرکار، چونکە لەو کاتەدا خەو لە پشتی سووکانی ئۆتۆمبێلەکان تەواو دەکەن و رووبەڕووی کارەسات دەبنەوە.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا