سبەی شەپۆلی باران بارین کۆتاییپێدێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەشی پێشبینییەکانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمەبارانی کەمی پچڕپچڕ و بەفر لەناوچە شاخاوییەکان بەتایبەتی ناوچە سنوورییەکانی باکوور.

هاوکات، لەناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم رێژەی دابارین زیاتر دەبێ بەتایبەتی لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆ، پاشان کەش بەرەو سەقامگیر بوون دەچێتەوە بۆ کاتەکانی ئێوارە، لەناوچە شاخاوییەکانیش ئەگەری دروستبوونی تەم و مژ هەیە.

هەر بەگوێرەی پێشبینییەکان سبەی سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە بەتایبەتی لەکاتەکانی بەیانی زوودا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا