رێكخراوی تەندروستی جیهانی هاوكاری سلێمانی دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، كاروانێكی بەپەلەی رەوانەی پارێزگای سلێمانی كردووە بەمەبەستی رووبەڕووبوونەوەی پەتای كۆلێرا.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی رێكخراوەكە لە پێگەی تویتەر بڵاویكردووەتەوە، هاوكارییەكە بەمەبەستی رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشی كۆلێرایە لە پارێزگای سلێمانی و لە پێناو هاوكاریكردنی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمە.

ئاماژە بەوەشكراوە، هاوكارییەكان پێكدێن لە دەرمان و كەرەستەی پزیشكی پێویست بە رووبەڕووبوونەوەی كۆلێرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا