تەقینەوەیەکی گەورە سوید دەهەژێنێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە هۆی ڕوودانی تەقینەوەیەک لە سوید، نزیکەی 25کەس بران بۆ نەخۆشخانە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ نزیکەی سەعات 4، تەقینەوەیەکی گەورە لە شاری یۆتۆبۆری لە سوید ڕوویدا، بەهۆیەوە نزیکەی 25کەس بران بۆ نەخۆشخانە، 100ماڵیش لە نزیک ڕووداوەکە چۆڵکرا.

پۆلیس خزمەتگوزراییەکانی ڕزگارکردن، لە شوێنی ڕووداوەکە ئامادە بوون، بەشێک لە بریندارەکانیان بە ئامبولانس و بەشێکیشیان بە پاس گەیاندە نەخۆشخانە.

بەهۆی تەقینەوەکەوە ئاگرێکی زۆر کەوتەوە، خەڵکێکی زۆر هەڵاتن، دوکەڵێکی زۆر بڵاو بۆوە بە ناوچەکەدا، هەندێک لە بریندارەکانیش باردوخیان مەترسیدارە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا