ئێران و رووسیا لە ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا دراوی ناوخۆ لە بری دۆلار بەكاردەهێنن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

میدیا فەرمییەكانی ئێران بڵاویان كردەوە، ئێران و رووسیا گەیشتوونەتە رێككەوتنێك لەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوانیان، رێككەوتنەكەش لەسەر ئەوەیە لەبری دۆلار، دراوی ناوخۆ بەكار بێنن.

رۆژی چوارشەممە 27-12-2023، میدیا فەرمییەكانی ئێران بڵاویان كردەوە، رووسیا و ئێران گەیشتوونەتە ئەو رێككەوتنەی لەبری دۆلار كار بە دراوی ناوخۆ بكەن بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانیان.

ئەو میدیایانە ئاماژەیان بەوە كردووە، رێككەوتنەكە لە چوارچێوەی كۆبوونەوەی پارێزگارەكانی بانكیی ناوەندی هەردوو وڵات لە رووسیا واژوو كراوە، دەڵێت: بانكەكان و لایەنە ئابوورییەكانی چالاكن، دەتوانن ژێرخان و سیستەمی بانكیی ناوخۆ لەنێوان یەك بەكار بێنن، بێ ئەوەی پێویست بەوە بكات سیستەمی پەیوەندییەكانی دارایی جیهانیی نێوان بانكەكان( سوێفت)، بۆ مامەڵەكردن بە دراوی ناوخۆ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا