ئەگەرى زیادبوونى خێرایی با لەسنوورى پارێزگاى سلێمانى هەیە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ یەکشەممە 26ی حوزەیرانی 2022، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، “ئاسمان بە گشتى ساماڵە، لەگەڵ بوونى توزێکى سووک، ئەگەرى زیادبوونى خێرایی با لە  سنوورى پارێزگاى سلێمانى هەیە”.

ئەوەشی خستەڕوو، “لە کاتەکانى ئێوارەدا پێشبینى بەرزبوونەوەى تۆز و خۆڵ لە سەر بەشێک لە ناوچە جیاجیاکان دەکرێت بە ئاسـتێکى مامناوەند، بەتایبەتى لە سنوورى ئیدارەى گەرمیان و پارێزگاى کەرکووک و ناوچەکانى ترى باشوورى هەرێم”.

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

ڕۆژی یەکشەممە 26- 7- 2022

خێرایی با / لەسەرخۆ- مام ناوەند دەبێت (10- 20) کم/س

ئاراستەی با /  باکوری خۆڕهەڵات

مەوداى بینین / ( 7 – 9 ) کم  دەبێت .

پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .

May be an image of map and text

سبەی 27- 6- 2022

کەش/ ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت . ئەگەرى بوونى تۆزێکى سووک لەسەر هەندێ ناوچە .

پلەکانی گەرما/ بەرز دەبێتەوە بە نزیکەی ( 1 تــا 3 ) پلە لەناوچە جیاجیاکاندا.

خێرایی با /  خێرای با لەسەرخۆ- مام ناوەند دەبێت (10-20 )کم/س.

ئاراستەی با / لە گۆڕاندایە

مەودای بینین /  ( 8 – 10 ) کم دەبێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر  : 39

سڵێمانی : 37

دهۆک  : 38

کەرکوک : 41

هەڵەبجە : 39

سۆران  : 39

راپەرین : 40

گەرمیان : 43

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا