فراكسیۆنی یەكێتیی داوای چارەسەری كێشەكانی هەولێر و بەغدا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە میانی كۆبوونەوەیەكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق لەگەڵ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران، فراكسیۆنی یەكێتی جەختی كردەوە لەسەر چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێم و ناوەند بەپێی دەستوور.

لە راگەیەنراوێكی فراكسیۆنەكەدا هاتووە:” رۆژی یەك شەممە7ی شوباتی 2021، شاندێكی فراكسیۆنی یەكێتیی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران كۆبوەوە.

باس لەوە كراوە لە كۆبونەوەكەدا جارێكی تر فراكسیۆنی یەكێتیی جەختی لە چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد لەسەر بنەمای دەستور كردەوە ، بەتایبەتی كێشەی پشكی هەرێم و موچەی فەرمانبەران.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، تەوەرێكی دیكەی كۆبونەوەكە، تەرخانكرا بۆ خستنەڕووی كێشەكانی كەركوك و خانەقین و ناوچەكانی دیكەی ناكۆكی لەسەر، وە دۆزینەوەی چارەسەری دەستوری و یاسایی.

تا ئێستا گفتوگۆكانی هەرێم و ناوەند نەگەشتووەتە ئەنجام و بە وتەی بەشێك لە پەرلەمانتارانی فراكسیۆنە عەرەبییەكان لە پەرلەمانی عێراق، رێكنەكەوتنی هەرێم و ناوەند كێشەی بۆ تێپەڕاندنی پرۆژە یاسای بودجە دروستكردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا