تەندروستی سلێمانی دڵنیایی لە بەكارهێنانی ڤاكسینە چینيیەكە دەدات

پۆڵەتیك پرێس

رێکخراوی تەندروستی جیهانی گلۆپی سەوزی بۆ ڤاکسینی سینۆفارمی چینـی داگیرساند ، دڵنیایی بەهاوڵاتیانیش دەدرێت بەكارهێنانی هیچ كێشەیەكی نییە.

رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەشێوەیەکی بەپەلە رێگای بە بەکارهێنانی ڤاکسینی سینۆفارم-ی دروستکراوی وڵاتی چین دا كە لەلایەن پەیمانگای بایۆ ئینستیتیوتی پەكینەوە بەرهەمهێنراوە، لە سەرانسەری جیهاندا شەشەمین ڤاکسینە بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا”.

لای خۆشیەوە هێرش سەید سەلیم جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: “ئەو ڤاكسینە كە لە ئێستادا گەیشتووەتە عێراق و سلێمانی هیچ كێشەیەك لە بەكارهێنانیدا نییە و بە یەكێك لە باشترین و كاریگەرترین ڤاكسین دەزانم بەبێ ئەوەی هیچ ماكێكی خراپی هەبێت”.

ئەمە لەكاتێكدایە، تائێستا سێ جۆر ڤاكسین لە عێراق و هەرێم بۆ روبەروبوونەوەی كۆرۆنا بەردەستە و هەفتانەش بەشە ڤاكسین دەگاتە عێراق و پشكی هەرێمیشی تێدایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا