عێراق دەیەوێت سوريا بگەڕێتەوە بۆ کۆمکاری عەرەبی

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سکرتێری گشتی کۆمکاری عەرەبی ئەحمەد ئەبولغیت وتی، ڕەنگە سوریا بگەڕێتەوە بۆ ناو کۆمکاری عەرەبی لە کۆبوونەوەی داهاتوودا، لە حاڵەتێکدا کۆدەنگی عەرەبی هەبێ لەسەر ڕەشنوسی ئەو بڕیارە، ئاماژەی بەوەشدا چەند وڵاتێک ویستی ئەوەیان هەیە بگەڕێتەوە، لە نێویاندا عێراق.

ئەبولغیت جەختی لەوە کردەوە، ئەوەی لە سوریا ڕوویدا زۆر گەورە بوو، زۆرێک لە عەرەبەکانی توڕە کرد ، نیو ملیۆن سوری گیانیان لە دەستدا، هەروەها ملیۆنان ئاوارەبوون و سوکایەتی بە ژنانی سوری دەسەڵاتی دەرەکی دیمەشق کرا.

ئەبولغیت وتی، هەندێک لە وڵاتانی عەرەبی بەهێمنی بەڕووی سوریادا دەکرێنەوە، بەڵام من هیچ داواکارییەکی فەرمی ونافەرمیم بۆ گەڕانەوەی کورسی دیمەشق نەکردووە، ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد وەزیری دەرەوەی جەزائیر پابەندە بەبەستنی  کۆبوونەوەی لوتکەی 2022.

ئاماژەی بۆ ئەوەشدا، عێراق و جەزائیر و ئوردن ویستی گەڕانەوەی سوریا هەیە، وتیشی ئێمە چاودێری کاردانەوەی سوریا دەکەین لە دوورەوە پێشمان وایە پێشوازی لە گەڕانەوەی دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا