نرخی نەوت 85 دۆلاری تێپەڕاند

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت جارێکی دیکە 85 دۆلاری تێپەڕاند، لەدوای ئەوەی لە دەیتاکاندا دەرکەوت ئاستی نەوتی عەمبارکراوی ئەمریکا بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو پاشەکشەی کرد.

بەپێی دوایین ئاماری ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 85 دۆلار و 28 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 84 دۆلار و 41 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەپێی دەیتاکانی پەیمانگای پتڕۆڵی ئەمریکی، هەفتەی رابردوو ئاستی نەوتی عەمبارکراوی ئەمریکی بەڕێژەی 2.5 ملیۆن بەرمیل نەوت پاشەكشەی کرد.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا