لەسەر ڕاسپاردەی قوباد تاڵەبانی ئەو هاوڵاتییەی لە چەمچەماڵ پارەکانی سوتا قەرەبوو دەکرێتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاریدا سەرجەم پارە سوتاوەکانی هاوڵاتییەکەی چەمچەماڵ وەربگیرێتەوە و بۆی بگۆڕن بە پاری نوێ.

ئەمڕۆ پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس لە چەمچەماڵ سەردانی ئەو ماڵەی کرد کە لە 31ی 12ی ساڵی ڕابردوو سوتا و بەهۆیەوە سەرجەم ئەو پارانەی خاوەن ماڵەکە لە فرۆشتنی خانووەکەی دەستی کەوتبوو سووتا.

ڕاشیگەیاند، قائیمقامی چەمچەماڵ سەردانی ماڵەکەی کردووە و مژدەی ئەوەی پێداون کە قەرەبووی زەرەر و زیانەکانیان بۆ دەکاتەوە.

لەوبارەیەوە قائیمقامی چەمچەماڵ بە پۆڵەتیک پرێسی ڕاگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز قوباد تاڵەبانی هاتینە ماڵی هاوڵاتی ڕەمەزان حوسەین لە گەڕەکی ڕزگاری تا بە ڕاپۆرتێک ئاماژە بە ناوەڕۆکی زیانەکان بکەین و دواتر ئەو ڕاپۆرتە بنێرینە بانکی ناوەندیی سلێمانی و لەوێوە قەرەبووی ئەم هاوڵاتییە بکرێتەوە.

جێی ئاماژەیە ئەو بڕە پارەیەی لە سوتانی ماڵەکەدا زیانی بەرکەوت، 36 بۆ 40 ملیۆن دیناری عێراقی و پێنج هەزار دۆلاری ئەمریکی بوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا