هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجە کۆدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەبو میساق مەساری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ڕێکخراوی بەدر ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لەبارەی پرسی بودجە کۆدەبێتەوە.

بەگوێرەی قسەکانی ئەبو میساق مەساری، نوری مالکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا داوای ئەنجامدانی ئەو کۆبوونەوەیەی کردووە و وتوویەتی، “بە بێ ئەو کۆبوونەوەیە لە پەرلەمان دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە نادرێت”.

ئەم کۆبوونەوەیەی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت دوای ئەوە دێت، ڕۆژی 25ی ئایار لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق گۆڕانکاری لە چەند ماددە و بڕگەیەکی پڕۆژەیاسای بودجەدا کرد کە پەیوەندیدارن بە پشکی هەرێمی کوردستانەوە، ئەوەش نیگەرانی و ناڕەزایەتی حکومەتی هەرێمی لێکەوتەوە و گۆڕانکارییەکانی بە “نادەستووری” ناوبرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا