مەترسییەکانی زیرەکی دەستکرد ئاشکرادەکرێن.. مرۆڤایەتی بەرەوکوێ دەچێت؟

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە بلێچلی پارک لە دووریی 70 کیلۆمەتر لە باکووری لەندەن؛ (ئەو شوێنەی بۆ یەکەم جار بەردی بناغەی تەکنۆلۆجیای کۆمپیوتەر و زیرەکیی دەستکردی تێدا دانرا)، کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی سەلامەتیی ژیریی دەستکرد بەڕێوەدەچێت.

لەکاتی جەنگی دووەمی جیهانیدا لە باڵەخانەیەکی بلێچلی پارک لە رێگەی هەندێ ئامێری زیرەکەوە کە بە کۆمپیوتەرە سەرەتاییەکان ناوزەد دەکران، کۆد و نهێنیی نازییەکان دەکرانەوە و دەخوێنرانەوە.

ئیلۆن مەسک، پێی وایە داهاتووی ژیریی دەستکرد زنجیرەیەک ئەگەرە، “لەبەر ئەوە ئەگەر ئەگەرێکی کەمیش هەبێت، ئەو ئەگەرە ئەوەیە زیرەکیی دەستکرد دەمانکوژێت

لە یەکەم کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی سەلامەتیی ژیریی دەستکرد دا، بەشداربووان لە هەمان باڵەخانە دەیانەوێت تاوتوێی یاسا و رێسای تایبەت بەو تەکنەلۆژیایە بکەن تاوەکو رێگری بکەن لەوەی ئازارەکەی زیاتر بێت لە قازانجەکەی.

فرانگ هۆتەر، پسپۆڕە لە زیرەکیی دەستکرد و دەڵێت، بەدڵنیاییەوە، مەترسیی گەورە هەیە لە بڵاوکردنەوەی زانیاریی هەڵە. بۆ نموونە، بە دروستکردنی ملیۆنان هەژماری ساختە لە رێگەی بەرنامەیەکی کۆمپیوتەری لە تویتەردا و پۆستکردنی بەردەوام، دەتوانی گفتوگۆی نێو کۆمەڵگە ئاراستە بکەیت و بەشێوازێکی چەواشەکارانە کاریگەری لەسەر پرۆسەی دەنگدان دروستبکەیت.اپرسییەک لەبارەی سوود و زیانی ژیریی زیاتر لە 300 پسپۆڕی جیهان لە کۆڕبەندەکەدا هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کۆنترۆڵکردنی مەترسییەکانی ژیریی دەستکرد دەدەن، نزیکەی 100 بەرپرس و نوێنەری وڵاتانیش لەنێوانیاندا کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا و ئۆرسۆلا ڤۆندێرلاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا ئامادە دەبن.

کەسایەتییە ناودارەکانی جیهان پێیان وایە ئەگەر زیرەکیی دەستکرد یاسا و رێسای بۆ دانەنرێت، مەترسی بۆ مرۆڤایەتی دروست دەکات

د. جونەید عەلی، پسپۆڕی تەکنۆلۆجیایە، دەڵێت، هیوادارین سیاسەتمەداران بتوانن لەگەڵ ئەندازیاران کاربکەن و لەو بوارەدا پێشکەوتن بەدەستبێت. زۆربەی ئەو ئاڵنگارییانەش کە هەن، چارەسەکردنیان گرنگە، لەبەرئەوەی دواجار دەمانەوێت ژیریی دەستکرد سوود بە کۆمەڵگە و ئابووری بگەیێنێت.

کەسایەتییە ناودارەکانی جیهان پێیان وایە ئەگەر زیرەکیی دەستکرد یاسا و رێسای بۆ دانەنرێت، مەترسی بۆ مرۆڤایەتی دروست دەکات، لەنێوانیشیاندا، ئیلۆن مەسک، خاوەنی تویتەر و سام ئاڵتمان، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای (ئۆپێن ئەی ئای) کە خاوەنی پلاتفۆڕمی(چات جی پی تی)یە.

ئیلۆن مەسک، خاوەنی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پێی وایە داهاتووی ژیریی دەستکرد زنجیرەیەک ئەگەرە، “لەبەر ئەوە ئەگەر ئەگەرێکی کەمیش هەبێت، تۆزێک لە سەرووی سفر، ئەو ئەگەرە ئەوەیە زیرەکیی دەستکرد دەمانکوژێت. دەبێت لەبەرچاوی بگرین کە شارستانیی مرۆڤ لەرزۆکە. ئەگەر چاو لە مێژوو بکەین، هەموو شارستانییەک تەمەنێکی دیاریکراوی هەبووە و دواجار لەناوچووە.

ریشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا کە خۆی سەرپەرشتیی کۆڕبەندەکە دەکات، هاوچەشنی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا هەفتەی رابردوو داوایان لە حکومەتەکانیان کرد یاسا و رێسای پەیوەست بە زیرەکیی دەستکرد دابنێن.

هۆشداری دەدرێت، لە جیهان 300 ملیۆن پیشە لە داهاتودا پەکی دەکەوێت، چاوڕەواندەکرێت زۆرینەی دانیشتوانی جیهان بەهۆی زیرەکی دەستکردەوە کارەکانیان لەدەست بدەن.

میدیا جیهانیەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە کاریگەری زیرەکی دەستکرد له‌ داهاتوودا زۆر جیاواز دەبێت، بە پێی ئەو کەرتە جیاوازانەی کە تێێدا کار دەکرێت، چونکە دەتوانێت لە ٪46ـــی ئەرکە کارگێرییەکان، لە ٪44ـــی ئەرکە یاساییەکان، ٪6 لە کەرتی بیناسازی و ٪4 لە کەرتی چاکردنەوە پەکبخات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا